سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند " پارتی دهیهوێت تۆڵه لهیهكێتی بكاتهوه، لهبهغداد پێیان وتین پارتی ڕێگره لهپێدانی وهزارهت بهیهكێتی".
لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(سەعدی ئەحمەد پیرە) وتی" پارتی پۆستی وەزارەتە ماوەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەپشکی خۆی نازانێت، بەڵکو "موخالیفە" بدرێتە یەکێتی، ئهم قسهیهیان لهبهغداد پێ وتوین پارتی ڕێگره، ئیتر بۆی گرنگ نیە ئەو پۆستە بدرێتە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ یا هەر لایەنێکی سیاسی تر تهنها یەکێتی نەبێت، ئەوەش تەنها هۆکارەکەی لەدوای هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوەیە".
پیرە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " پارتی ناحهقه، پێویسته ههرچی زووه كۆتایی بێت ئهم بابهته لهنێوان پارتی و یهكێتی خۆ كۆتایی دنیا نیه ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار ئێمه و پارتی دنیایهك شتمان لهداهاتوو ماوه كه پێكهوه بیكهن"، دەشڵێت" لەلایەن "بەڕێز سەرۆک کۆماری عیراق" وە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەروەها نامەیەکیشی لەلایەن بەڕێز جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی (کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی)ەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی چووە،پێێان وتراوە کە ئێمە ناڕازین لەسەر ئەو بابەتە، ئەوانیش پێێان وایە دۆخێکی نادروست هەیە لهنێوان پارتی و یهكێتی پێویستە چارەسەری بکەین، پارتی دەیەوێت" ئینتیقام" تۆڵه لەیەکێتی بکاتەوە و هیچ وەزارەتێکی نەبێت، ئێمە ئەوەمان بە عادل عەبدولمەهدی وت" ئەوە پارتی وایە ئەی تۆ بۆچی بۆچونت وایە؟ بەڕاستی پێمان وایە ئەگەر عادل عەبدولمەهدی بەم شێوەیە کار بکات زیان دەکات، عادل عەبدولمەهدی زۆر" مل کەچ"ە بۆ فرمانی لایەنە سیاسیەکان چونکە خۆی لەناو پەرلەمان کەسی نیە و هیچ حیزبێکی نیە، بووە بە "گوریس کێشکانە" لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا، هەر نەپچڕیت باشە."
لەسەرەتای وتوێژەکەدا سەعدی پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی لەبارەی ئەو پۆستە وەزارییەی کە لەکابینە تەواو نەکراوەکەی عادل عەبدولمەهدی ماوە وا بڕیاره بدرێته كورد، وتی" نەمزانیووە پارتی پۆستە وەزارەتەکانی ماوە لەکابینە تەواو نەکراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بەپشکی خۆی بزانێت بەڵام پارتی "موخالیفە" هیچ وەزارەتێک بدرێتە یەکێتی لەکابینەی عادل عەبدولمەهدی، پارتی "ناحەقە" چونکە وای بۆ دەچم کە یەکێتی بە 21 پەرلەمانتارەوە مافی وەرگرتنی پۆپستێکی وەزاری هەیە."
پیرە وتیشی" پارتی بۆی گرنگ نیە ئەو وەزارەتە بدرێتە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ یا هەرلایەنێکی تر بەس یەکێتی نەبێت، خۆمان بەگشتی ئەو قسەیەمان لەبەغداد بیست کەپارتی ناڕازییە لەسەر پێدانی پۆستی وەزاری بەیەکێتی بەڵام ناوی "شەخس" نەهات کێ لەپارتی پێی وتون."
وتەبێژی فەرمی یەکێتی ڕونیکردەوە " ئەم هەڵوێستەی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە نەمانتوانی لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بگەینە ڕێکەوتن، کاندیدەکەی ئێمە دەنگی هێنا، بەڵام یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدی وەزارەتێکی هەبێت."
سەعدی پیرە ئەوەشی وت" ئەو کاندیدەی ئێستا هەیە (حاکم دارا حەمە ئەمین)ە بێ لایەنە دۆستی هەموو لایەنەکانە، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوکم بووە، نەمبیستووە لەسەر ئەوە "موخالیف" بێت، بەڵام نەشمبیستووە گۆڕان کاندیدی هەبێت هەرچەندە ئەگەر کاندیدیشی هەبێت ئاساییە."