به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشکرای کرد پرسی پاشەکەوتی مووچە هەڵگیراوە بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019.
پەروین محەمەد بەڕێوەبەری گشتی بودجه لە وەزارەتی دارایی و ئابوری راگه‌یاند " له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 ی حكومه‌تی هه‌رێم، پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگیراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گاته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و نه‌وتی هه‌رێم بتوانرێ به‌شی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ناوبراو ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پاشەكه‌وتی مووچه درابێت و له‌وباره‌یه‌وه بۆ وتی: ئه‌و بودجه‌یەی داڕێژراوه له‌چوارچێوه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای 2019یه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی په‌سه‌ندیكرد ده‌نێردرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پاشان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
پەروین محەمەد بەڕێوەبەری گشتی بودجه، بە دوارۆژی راگەیاندووە" هه‌ر كاتێك هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە رێككەوتن، ئەوان پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن."
وتیشی: "بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت ئامادەكراوە، بەڵام دیارنییە كەی بودجە پەسەنددەكرێت و هه‌رێم و به‌غداش كه‌ی رێكده‌كه‌ون".