وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە تا ٢٢ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم
وەزارەتەکان دابەش بکرێت.
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردووەتەوەلهگهڵ ئه‌وه‌ی
بڕیاره ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ موچه‌ی مانگی نۆی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی
دابه‌شبكرێن، به‌ڵام تائێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هیچ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی
دیكه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئاشکراشی کردووە، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ تا 22
بۆ 23ی ئه‌م مانگه كۆتایی پێده‌هێنرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی
دارایی هه‌رێم بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11و 12)ی ئه‌مساڵه‌وه
بدات، چونكه وه‌كو زانیاریه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، هیچ بڕیارێك تائێستا له‌باره‌یانه‌وه
نه‌دراوه.
ڕوونیشیکردووەتەوە تائێستا هیچ پێشنیازێكی له‌و شێوه‌یه‌ش له‌وه‌زاره‌تی
داراییه‌وه ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه كه موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ بدرێت
و موچه‌ی مانگه‌كانی (11و 12) بكرێته پاشه‌كه‌وت.