پلاتفۆڕمی «تووندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕایگەیاند له توركیا ٣١ ژن له ماوه‌ی مانگێكدا كوژراون، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ١٩ مانگی ڕابردوودا ٦٥٢ ژن كوژراون.
پلاتفۆڕمی تووندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند «له‌م ماوانه‌ی دواییدا تێكۆشانی ژنان به‌هێز بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه دوژمنایه‌تیی ژنان ده‌كات، بێ دابڕان به‌رده‌وامه".
ڕاشیانگەیاندووە "ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگه‌كانی له به‌رانبه‌ر تووندوتیژی هیچ هه‌نگاوێك نانێن و قانوونی ژماره ٦٢٨٤ جێبه‌جێ ناكه‌ن. هه‌رچه‌نده متمانه به قانوون كه‌م بووه، به‌ڵام له چالاكییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌مدا ده‌ركه‌وتووه كه تێكۆشانی ژنان به‌رده‌وام ده‌بێت.»