وەزارەتی دارایی لیستێکی تری مووچەی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە مووچەی چەند وەزارەتێکی تر دابەش دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " سبەی چوار شەممە ١٢ ی کانوونی یەکەم وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت".

هەروەها بۆ ڕۆژی‌ پێنجشەممە 13ی کانوونی یەکەم،  موچەی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ حكومەتی‌ هەرێم دابەشدەكرێت".

ئەوە لەکاتكێکدایە کە ئەمڕۆ رێباز محەمەد رایگەیاند" مووچەی سێ مانگەکەی تری ساڵ پاشکەوت ناکرێت و داوایان کردووە لە بەغدا پشکی ئەو سێ مانگە کە هەرمانگێکیان ٢١٧ ملیار دینارە بنێرن بۆ هەرێم، تا دابەشی بکەن".



PM:03:29:11/12/2018