بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ریزەی تورکیا لەلایەن پۆلیسیكی هاتوچۆوە دەکوژرێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ریزەی تورکیا  بەتەقەی پۆلیسێکی هاتوچۆ کوژرا 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسێکی هاتوچۆ بەهۆی ئەوەی داوای گواستنەوەی شوێنی کارەکەی لەلایەن بەڕێقوەبەری ئاسایشی شارەیەکەوە رەتکراوەتەوە، راستەوخۆ لە ژوورەکەیدا تەقە لەو بەڕێوەبەرەدەکات و بەسەختی برینداری دەکات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لەبارەی چۆنیەتی روداوەکەوە ئەوەشخراوەتەڕوو، پۆلیسەکەی هاتوچۆ چووەتە ژووری بەڕێوەبەری ئاسایش و دوای ئەوەی داواکەی ڕەتکراوەتەوە چووەتە دەرەوە، بەڵام دوبارە پۆلیسەکە چووەتە ژوورەکەی بەڕێوەبەری ئاسایش و بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت، تەقە لە بەڕێوەبەر و سەرۆکی هۆبەی ئاسایش کردووە.

هەروەها باس لەوەش کراوە، هاوکات لەپاش ئەوەی پاسەوانی بەڕێوەبەری ئاسایش چووەتە ژوورەوە تەقەی لە پاسەوانەکەش کردووە. دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، بەڕێوەبەری ئاسایش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و دوو کەسەکەی تریش نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.

شاری ریزە یەکێکە لە پارێزگاکانی تورکیا و کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تورکیاوە. ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٣٣٠ هەزار کەسە.


PM:06:06:11/12/2018