بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە داوا دەکات بە زووترین کات لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژیان ئاڕاستەبکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە، پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند " سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ، ئاگادار دەکەینەوە کە ھەرچی زووە لیستی وانەبێژی مانگی 11 ئامادە بکەن و بیگەرێننەوە بەشی وانەبێژی لە دیوانی پەروەردەی ڕانیە".
ئاشکراشی کردووەتەوە ڕۆژی ١٥/١٢/٢٠١٨ کۆتا ڕۆژە بۆ گەراندنەوەی لیستی وانەبێژی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.