پێدان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی عێراق راگەیاند، بەهۆی پاكتاوكردن و ئاماری كۆتایی ساڵەوە پێدان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت.

هەیسەم غەرباوی بەڕێوەبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاند مامەڵەی دەركردن و نوێكردنەوەی  پاسپۆرت لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە تا 2ی كانوونی دووەمی 2019، رادەگیرێت.

غەرباوی ئەوەشی خستەڕوو كە لەو ماوەیەدا وەرگرتنی مامەڵەی دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم  پارێزگاكاندا رادەگیرێت.



PM:01:20:12/12/2018