بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا لەسەر کەمکردنەوەی کارەبا روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لەبارەی كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە ڕونكردنەوە دەدات، کارەبا گشتی کەمنەکراوەتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەیە نرخەکەی لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەبێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە پەیوەندی بەكەمبونەوەی كارەبای نیشتیمانیەوە نییە، چونكە كارەبای نیشتیمانی كەمنەبۆتەوە، بەڵكو ھۆكارەكەی ئەوەیە نرخی كارەبای مۆلیدە لەسەر ھاوڵاتیان زیادنەبێت".

هەروەها ناوبراو وتویەتی :"كارەبای نیشتیمانی كەمنابێتەوە، بەڵكو وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەراورد بەساڵی ڕابردوش لەوەرزی زستاندا، كارەبای نیشتیمانی (٢-٣) كاتژمێر لەمساڵدا زیادیكردوە".



PM:07:49:12/12/2018