سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند بۆ یه‌ك رۆژیش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات دواناخه‌ین
له میانی كۆنفرانسی یه‌كه‌می دادوه‌ریی دادگا باڵاكان و دادگا ده‌ستوورییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام و چاودێری رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییدا، كه له كۆشكی دۆڵماباخچه به‌ڕێوه‌چوو سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له زۆر شوێنی جیهان و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه‌مان سته‌مگه‌لی ئه‌وتۆ ئه‌نجامده‌درێن كه ویژدانه‌كان خوێن لێدێنن".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "توركیا له‌بابه‌تی ده‌ستوه‌ردان له زۆنگاوی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات به‌پێی پێویست كاتی له‌ده‌ستداوه. له‌مه‌ودوا ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرین یه‌ك رۆژیش دوای بخه‌ین. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش بگه‌یه‌نین".
سەرۆک کۆماری تورکیا وتوشیەتی "ئه‌و هێرشه ناپاكانه‌یه‌ی كرایه سه‌ر سه‌ربازانمان له عه‌فرین له ته‌لره‌فعه‌ته‌وه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیاره‌ی داومانه چه‌ند له جێگه‌ی خۆیدا بووه".
ڕوونیشی کردووەتەوە "ده‌یانه‌وێت له رێگای چیرۆكی منبجه‌وه كه كردوویانه‌ته یاری 'سه‌یری فێڵباز بكه، فێڵباز' سه‌رنجمان بڵاوبكه‌ن و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان تێك بده‌ن".
دەشڵێت "ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر سنجار و دامێنه‌كانی مه‌خمور، قه‌ره‌چۆغ ئه‌نجام دا كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنووره‌كانمان دروست كردووه. (ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌یشی) به‌دوا دادێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشیگەیاند "به‌و هه‌نگاوانه‌ی له سووریا ناومانن ته‌نها ئاسایشی وڵاتی خۆمان ناپارێزین، به‌ڵكو شكۆی ئوممه‌ت و هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ده‌پارێزین".