حکومەتی عێراق بڕیاری دا پارەی سێ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥و ٢٠١٦ ی جوتیارانی کوردستان خەرج بکات کە لەسەردەمی حکومەتی عەبادیدا خەرج نەدەکرا.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، ئه‌ندامی لیژنه كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ماڵپەڕی باسی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی هه‌رسێ ساڵی 2014 ، 2015 و 2016 ی جوتیارانی نه‌داوه دوای چه‌ندین هه‌وڵ بڕیاری دا كه نیوه‌ی پاره‌كه خه‌رج بكات ، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی ئێمه چووینه په‌رله‌مان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق قسه‌مان كردوو به به‌ڵگه‌وه شته‌كانمان بۆڕوونكردنه‌وه،خۆشبه‌ختانه بڕیاریان دا كه پاره‌ی هه‌رسێك ساڵه‌كه به ته‌واوه‌تی خه‌رج بكه‌ن".
ڕونیشكرده‌وه كاتی خه‌رجكردنی پاره‌كه دیارینه‌كراوه به‌ڵام ئێمه به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ین.