خانمە گۆرانیبێژی جازی ئەمریکی نانسی وێلسن لەتەمەنی 81 ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.
نانسی وێلسن، یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی جیهان و لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا خەڵاتی (گرامی)ی بەدەستهێناوە کە ئەم خەڵاتە هاوشێوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ میوزیک و زۆرینەی گۆرانیەکانی لە ستایلی جازن.
ئەو هونەرمەندە چەندین جار خەڵاتی بەدەستهێناوە و دواهەمین خەڵاتیشی بۆ کۆی بەرهەمەکانی بووە لەساڵی 2004دا