گۆڕان: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ کۆمەڵ نییە

بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت کە ئەوان هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمەڵ نییە لەسەر پرسی بەشداریکردن، یان بەشدارینەکردن لە حکومەتدا. 

نزار مەحموود  ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەتیكردەوە، هیچ رێككەوتنێكی نووسراویان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی هەبێت لەبارەی ئەوەی پێكەوە بڕیاربدەن بۆ بەشداریكردن لە حكومەت یان بوونە ئۆپۆزیسیۆن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی ئه‌وه‌شی بۆروداو ئاشكرا كردوه‌، بۆ زۆربەی هەنگاوەكان راوێژ ‌و گوێگرتن لەنێوان گۆڕان ‌و كۆمەڵدا هەیە، بەڵام رێككەوتنی نووسراو نییە کە بگوترێت‌ پێكەوە بڕیاردەدەین بچینە حكومەت یان ببینە ئۆپۆزیسیۆن، بۆ هەموو پرسێكی چارەنووسساز ‌و رێككەوتنێك لەگەڵ لایەنێكی دیكە لەناو بزووتنەوەکەدا بە دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی یەکلادەکرێتەوە.



PM:04:52:15/12/2018