سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "هەموو ساتێک دەتوانین دەست بکەین بە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە خاکی سووریادا لەو شوێنانەوە کە بگونجێت لەگەڵ پلانەکانماندا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدارییکرد لە رێورەسمی کردنەوەی بەکۆمەڵی ژمارەیەک پرۆژە لە گۆڕەپانی مەولانا لە شاری قۆنیا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ قسەیان کردووە و وتی "له‌گه‌ڵ تره‌مپ گفتوگۆمان كرد کە پێویسته ئه‌م تیرۆریستانه له رۆژهه‌ڵاتی فورات بڕۆن. ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن ئه‌وكات ئێمه ده‌ریان ده‌كه‌ین. چونكه بێزارمان ده‌كەن".
ڕاشیگەیاند "چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، ئیمه وازمان نه‌هێناوه و ناهێنین له‌وه‌ی راست به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان بچین. كاتێک پێداگری و هه‌ڵوێستی پته‌وی وڵاته‌كه‌مان ده‌بینن ده‌زانین كه هارده‌بن".
وتیشی "هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمی رامانگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. ئایا كردمان؟ كردمان. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ-دا باسی ئه‌وانه‌مان كرد. خۆشیان وه‌ڵامی ئه‌رێنیان داینه‌وه. ئێستا چاودێری ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین. خاكی سووریا پاك ده‌كه‌ینه‌وه تا له چالاكی خستنی دوایین تیرۆریست له ناوچه‌كه‌دا. بەدرێژایی نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر هێڵی سنووریی، بەتایبەت بە شێوەیەک کە هەرگیز زیان بە سەربازە ئەمریکییەکان نەگەیەنێت، هەموو ساتێک دەتوانین دەست بکەین بە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە خاکی سووریادا بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پلانەکانماندا".