نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی كانونی یەكەمی 2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە.
لە ئاگاداریەكەدا هاتووە كە لەئیستادا ڕێگەی (تاسڵوجە – بازیانو ئەڵلایی)، تەمێكی زۆر دروستبووەو ئاستی بینین كەمبووەتەوە، بۆیە هاتوچۆ داوا لەشۆفێرانی بەڕێز دەكات كە خێراییەكانیان كەمبكەنەوەو لایتی تەم هەڵبكەن، بۆئەوەی تووشی كارەساتو ڕووداوی هاتوچۆ نەبن.