بەهۆی زۆری بەفر و بارانبارین لە پارێزگای سنەی ررۆژهەڵاتی کوردستان عئدارەی پارێزگاکە دەوامی ئێوارانی ئەمڕۆی کردە پشوو لە ناوەدنەکانی خوێندن.
بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە ھۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما، ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند شارێكی پارێزگای سنە خوێندنگەكان داخراون.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بەفربارین رۆژھەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە و لە شارەكانی سنە، دیواندەرە و بیجار و زۆربەی گوندەكانی سەر بەو پارێزگایە دەوامی ئاسایی قوتابخانەكان راگیران، ئەمڕۆش لە بەشێك لە شارەكانی ئەو پارێزگایە خوێندنگەكان داخران.