رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی رایگەیاند "ئەمساڵ ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیهاندا، چوار هەزار و ٤٧٦ کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە".
رێکخراوەکە رایگەیاند " ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە هەمان ژمارە لە ساڵی ٢٠١٧دا، لەسەدا ٢٨ کەمیکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، مەرگە کارەساتئامێزەکانی رێڕەوەکانی کۆچ، هێشتا گرنگترین کێشەکانی مرۆڤایەتیی پێکدەهێنن".
بەپێی داتاکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی لە ساڵی ٢٠١٨‌دا، چوار هەزار و ٤٧٦ کەس لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.
حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا، هاوشێوەی چوار ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش زۆرترینیان لە دەریای ناوەڕاستدا روویانداوە. بەوپێیەی ئەمساڵ لەنێو دەریاکەدا، دوو هەزار و ٢١٧ کەس کە بە نیازبوون بۆ ئەورووپا بپەڕنەوە، گیانیان لەدەستداوە.
گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی كۆچه‌ی له‌مساڵانه‌ی دواییدا له ئه‌مریكای باشووره‌وه بۆ ئه‌مریكای باكوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه له ریزی دووه‌مدا دێت. ٥١١ كه‌س كه به هۆی هه‌لومه‌رجی ناله‌بار له کیشوەری ئه‌مریكا، كۆچیان كردبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌م و پێكدادانه تونده‌كان و كێشه‌ی ته‌ندروستی له ساڵی ٢٠١٨‌دا له ئه‌فریقا، هه‌زار و ٣٨٦ كه‌س و له ئاسیا، ١٣٤ كه‌س و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ١٢١ كه‌س و له ئه‌ورووپا، ١٠٧ كه‌س له میانی كۆچكردنی نایاساییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.