هێزەکانی سوریای دیموکرات: کشانەوەی ئەمەریکا خەنجەرە لە پشتەوە لێمانی دەدرێت

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " هێزێکی سەرەکیەتی لەسەر کشانەوەی ئەمەریکا دەڵێن" ئەوە خیانەتەو خەنجەرێکە لە پشتەوە لێمانی دەدرێت".

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە سەرچاوەیەکی هەواڵی سەربەخۆی سوریە لەزاری بەرپرسێکی ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتییەوە کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، رایگەیاندووە" ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا خیانەتێکە لە خوێنی هەزاران شەهیدی شەڕڤانان، کە لەشەڕی داعشدا شەهیدبوون".

هەرچەندە تا ئێستا نەهێزەکانی سوریای دیموکرات نە یەپەگە هیچ بەیانێکی فەرمیان لەسەر پاشەکشەی ئەمەریکا لەسوریا دەرنەکردووە، بەڵام روانگەی سوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرکردایەتیەکانی کورد لە پاشکەشەی ئەمەریکا لە سوریا ئاگادار کراونەتەوە.

ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ ١٩ ی کانوونی یەکەم رایگەیاند کە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێنەوە.



PM:09:52:19/12/2018