ڕەشنوسی کۆتایی پرۆژە یاسایی بودجەى ٢٠١٩ گەیشتە پەرلەمان

ڕەشنوسی کۆتایی پرۆژە یاسایی بودجەى ٢٠١٩ گەیشتە پەرلەمانى عێراق و پشکی هەرێمیش لە پڕۆژەکەدا وەک خۆی ماوەتەوە.

دوای گەیشتنى پرۆژە یاساکە بە پەرلەمان محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمان لەگەڵ لیژنى دارایی پەرلەمان دەستیکردووە بە تاوتوێی پڕۆژەکە.

پشکى هەرێم لە پڕۆژەکەدا هیچ گۆڕانکارییەکى تێدا نەکراوە و وەک خۆی ماوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئەحمەدی حاجی رەشید ڕایگەیاند " وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆمان کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆژە یاساکەدا کردوویەتی و رەنگە بەیاننامەیەک بڵاوبکەینەوە. باس لەو گۆڕانکارییانەش دەکەین کە ئێمە داوامان کردووە و لە ٤٧ خاڵدا ئاڕاستەی وەزارەتی دارایییمان کردووە، بەڵام تەنها یەک خاڵیان جێبەجێکردووە، ئەویش پشکی گەشەپێدانی هەرێمەکانیان لە یەک تریلیۆن دینارەوە کردووە بە دوو تریلیۆن دینار کە رێژەیەکی زۆر کەمە. بۆیە لیژنەی دارایی نیگەرانی خۆی لەسەر ئەم بابەتە پیشانداوە  "



PM:02:56:20/12/2018