شەڕڤانان هێرشێکی داعشیان لە نزیك دێرەزۆر تێکشکاند

هێزەكانی سوریای دیموكرات هێرشی داعشیان لە نزیك دێرەزۆر تێکشکاند و لە ئەنجامدا  20 تیرۆریست كوژران.

ئاژانسی هەواڵی هاوارملەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە نزیك شارۆچكەی ئەبوحەسەنی سەر بە دێرەزۆر، تیرۆریستانی داعش یە چەكی قورس هێرشیان كردە سەر پێگەكانی هیێزەكانی سوریای دیموكرات و شەڕڤانان توانییان هێرشەكەی داعش تێكبشكێنن و ناچار بە پاشەكشەیان بكەن.

ئەوەش هاتووە، لە رووبەڕووبوونەوەكەدا 20 تیرۆریست كوژراون، كە چەند ئەمیرێكیان لە نێودایە و ئەوانی دیكەش هەڵاتوون.

بە وتەی سەرچاوەیەكە، دوای شەڕوپێكدادانەكە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستیانكردووە بە كێوماڵكردنی ناوچەكە، بۆ دۆزینەوەی داعشە هەڵاتووەكان.


AM:12:07:23/12/2018