" حکومەتی هەرێم ناتوانێت بەبێ پاشەکەوت مووچە بدات "

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت دەستبەرداری پاشەکەوتی مووچە بێت.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایدەكات " تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە و بەشە بودجەی كورد بەم شێوەیەی ئێستا بە مەترسی گەورە دادەنێت".

هەروەها ئەو بەرپرسە کە پسپۆریشە لە بواری دارایی دەڵێت" بە پشكی 12% هەرێم ناتوانێت قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت و مووچە بەبێ پاشەكەوت بدات".

فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەری دوارۆژ ئاشكرایكردووە، "بەم رێژەیەی ئێستا نەك حكومەتی هەرێم هەرچی خەبیری دنیا هەیە ناتوانێت قەیرانی دارایی تێیپەڕێنێت، چونكە بەشی مووچەی خەڵك ناكات".

لەبارەی پاشەكەوتی موچەیشەوە وتی، "حكومەتی هەرێم ناتوانێت بەبێ پاشەكەوت مووچە بدات، تەنانەت بەشی مووچەی هەموو فەرمانبەران ناكات".

 پێشتر رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندبوو، كە لە ساڵی نوێدا حكومەتی هەرێم بەبێ پاشەكەوت موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات. 



PM:08:12:26/12/2018