نوێترین زانیاری لەسەر پاشەکەوتی مووچە

پێشبینی ناكرێت تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوش بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 بگاتە پەرلەمانی كوردستان، چونكە حكومەتی هەرێم تائێستا نازانێت داهاتی چەندە بۆ ئەوەی دەستكاری موچە بكات.

میدیای فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە، بەپێی رێكەوتنێك لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق ناردنی 317 ملیار دیناری مانگانە بەردەوام دەبێت لە ساڵی داهاتوودا، تا ئەو كاتەی رێكەوتن لەسەر بودجەی 2019 دەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێم 317 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم و بەشێك لە موچەی فەرمانبەرانی پێدەدرێت و لە كاتی نەناردنی پارەكەدا كێشە بۆ موچە دروست دەبێت.

پێشتر ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاندبوو، ئەو پارەیە رێكەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵكو بە فشاری ئەمریكا، بەغدا ئەو پارەیە دەنێرێت و ناردنی پارەكەش پەیوەستە بە جێبەجێ‌ كردنی ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجە و لە حاڵەتی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم، بەغداد پارەكە رادەگرێت.


PM:11:07:28/12/2018