مەلا سامان سەنگاوی داوای لێبوردن دەکات

مەلا سامان سەنگاوی دوای ئەوەی ڕایگەیاند دروستە ژن گۆرانی بڵێت ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بویەوە و ناوبراویش داوای لێبوردن دەکات.

 مەلا سامان لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ رای گشتی، داوای لێبووردنی ”لە سەرجەم موسڵمانان" کرد و ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی کاردانەوەی ھەندێک مامۆستای ئایینی کە وتارەکانیان جۆرێک توندوتیژی تێدا بووە، وای کردووە ئەویش بکەوێتە ھەندێک ھەڵەوە، بۆیە داوای لێبووردن لە سەرجەم موسڵمانان دەکات، ئەگەر بە بەشێک لە قسەکانی ھەستی بریندار کردبن.

 ڕاشیگەیاند "ھیچ حزب و ڕێکخراو و گرووپێک لە پشتمەوە نییە و نەبووە، خودا شاھێدە ئێستە پەیوەندییم بە ھیچ حیزب و ڕێکخراو و گرووپێکەوە نییە، تەنھا موسڵمانێکی سەربەخۆم، بەڵام ئێستەش ھەندێک بیر و بۆچوونی تایبەتیی خۆمم ھەیە، دڵنیابن ئەویش لە چوارچێوەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام دەرناچێت".



AM:10:44:29/12/2018