فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا پێشنیازیان كردووه كه بۆ قۆناغى دواى كشاندانهوهى هێزه سه‌ربازییه‌كانیان سوریا‌و رۆژئاواى كردستان سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌یان له‌لاى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) بمنێته‌وه کە پێشتر پێیان درابوو، ئەمەش بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
چوار به‌رپرسی باڵاى سه‌ربازى ئه‌مریكى كه‌له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاوبكرێتهو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە" ئه‌و پێشنیازانه خراونه‌ته رهشنونوسی پلانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه له سوریا".
له‌باره‌یه‌وه شین رۆبهرستون وته‌بێژى (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه " پلانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى تۆكمه پرۆسه‌ى كشانه‌وه له سوریا جێبه‌جێبكه‌ین و له‌ئێستاشدا گونجام نییه باس له‌وه بكه‌ین چاره‌نوسی ئه‌و چه‌كانه چى ده‌بێت كه ئێستا له‌ده‌ست یه‌په‌گه‌دان".
دوا کەسیش بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو چەکانە دەدات، سەرۆکی ئەمەریکایە لەبەر رۆشنایی راپۆتێکی وەزارەتی بەرگری ئەو ولآتە.