لە ساڵی ٢٠١٨دا ٢٣١ کۆڵبەری کورد بونەتە قوربانی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند  لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨دا، لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧١ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٦٠ کەسیشیان بریندار بوون.

 ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨دا، لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧١ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٦٠ کەسیشیان بریندار بوون. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە ٢٠١٦ کۆڵبەر ببون بە قوربانی ٦.٥٪ بەرز بووەتەوە.
 
لە کۆی ئەو ٢٣١ کۆڵبەرەی کەلە ساڵی ٢٠١٨دا بوونەتە قوربانی، ١٥٦ کەسیان کە دەکاتە ٦٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی. ٤٢ کەسیان (١٨٪) بەهۆی ڕووداوی سروشتی وەکوو (سەرما، هەرەسی بەفر، بەربوونەوە لە شاخ و ...) کوژراون و یان بریندار بوون.
 
هەروەها ١٩ کۆڵبەر (٨.٢٪) بەهۆی تەقینەوەی مین و ١٤ کۆڵبەر (٦.٣٪) بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لەکاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون، یان بریندار بوون.
 



PM:05:18:31/12/2018