ماکۆرن بۆ پۆتین:
هێزە چەکدارە کوردەکانی سوریا بپارێزە

ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوا لە سەرۆکی روسیا فلادەمیر بۆتین دەکات كۆتایی بە قەیرانی سووریا بێنیت و هێزە چەكدارە كوردەكانی رۆژئاوای كوردستانیش بپارێزێت.

تۆڕی هەواڵی (فرانس 24) بڵاویكردەوە ماكرۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پوتین، باسی لە گرنگی پاراستنی هێزەكانی یەپەگەی كردووە لە شەڕی دژە داعش لە سووریادا.

ماكرۆن رایگەیاندووە كە هێشتا شەڕی داعش لە سووریا كۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە.

چەندە دەیەیەک فەرەنسا وەک هێزێکی جیهانی بە ئاشکرا بەرگری لە کوردانی هەر چوار پارچە دەکات و رۆڵی هەبووە لە پێشخستنی پرسی کورد بە شێوەیەکی گشتی.



PM:11:46:02/01/2019