ئەمریکا: ڕێگا نادەین جینۆسایدی کورد لە سوریا بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ تورکیا تا ڕێگری بکەن لە جینۆسایدی کورد، لە کاتی کشانەوەی هێزەکانیانیاندا.


مایک بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، وتوووێژمان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە کە بە ھیچ جۆرێک ئەمریکا ڕێگە نادات بکەونە جینۆسایدی کوردەکان لەکاتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا.

ڕاشیگەیاندووە "ئەھمیەتی گرەنتی جینۆسایدنەکردنی کوردەکان و پاراستنی مافی کەمینە ئاینییەکان لە سوریا، تا ئێستا بەشێکی گەورەیە لە ستراتیجی ئەمریکا."

ئا: لوقمان غەفور

سەرچاوە:  CNN


AM:09:35:04/01/2019