دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی مووچە خۆرانی هەرێم لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستپێكردووە و لەم هەفتەیەدا چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە دەست "سپی" كەوتووە سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد رۆژی پێنجشەممە 10ی كانونی دووەم مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

دوێنێ دووشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران دەستیپێكرد و دیوانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرت.



PM:12:25:08/01/2019