ڤیدیۆ.. لەبارەی کۆچکردنی هونەرمەندێکی ناسراوی کوردەوە روونکردەوەیەک بلآودەکرێتەوە

ھونەرمەندی ناسراوی کورد، عومەری کەریم ئاغا، لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی کۆچی دواییکردنی بڵاو کردەوە.

شەوی ڕابردوو 7/1/2019، عومەری کەریم ئاغا، لە لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا دەڵێت: "من سڵاو و ڕێزم بۆ ھەموو ئەو کەسانە ھەیە،  ھەموو کەسێک نەخۆش دەکەوێت و کۆچی دواییش دەکات، من لە سایەی خوداوە، ھەروەھا لە سایەی ئەو سەری ئەو کەسانەی ئێمەیان خۆش دەوێت و بەسەرمان دەکەنەوە، شوکور تەندروستیم باشە".

ھەر دوێنێ دووشەممە، لە چەند پەیج و ھەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی کۆچی دوایی عومەری کەریم ئاغا بڵاو کردەوە، لە ھەمان شەودا ئەو ھونەرمەندە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانە، ئەو گرتە ڤیدیۆیە نوێیەی خۆی بڵاو کردەوە.

عومەری کەریم ئاغا بەیەکێک لەهونەرمەندە کۆمیدیە ناسراوەکانی کوردستان دادەنرێت کە خەڵکیی سلێمانییە، بەشداریی چەندین دراما و فیلم و بەرنامەی کۆمیدی کردووە.




PM:02:04:08/01/2019