وەزارەتی گواستنەوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم لەبارەی خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەشەواندا، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاگاداردەكاتەوە.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە، خابوونەوەی هێلەكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پەیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكانەوە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداربووانی ئەو خزمەتگوزارییە ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین.
دەشڵێت بەشێكی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕێی سیستمی بێ سنورەوە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەننە بەشداربوانیان و بەشێكی دیكەیان لەڕێی سیستمی Adsl  و وای فای، بەڵام ئێستا كەمتر بە سیستمی "وای فای" خزمەتگوزارییەكان دەگەیەنرێتە بەشداربوون، بەو پێیەی ئەو سیستمە تارادەیەك خاوبونەوەی تێدا بەدیدەكرێت.

جەختیشدەکاتەوە هەر كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت ئەگەر پابەند نەبوو بە چاكسازی لە تۆڕەكانی گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی، سزای توندی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.

 



PM:10:57:08/01/2019