مۆرینیۆ وەکو شیکەرەوە لەم کەناڵە دەردەکەوێت


تەلەڤزیۆنی بین سپۆرتی قەتەری، واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ خۆسیە مۆرینهۆی پۆرتوگالی واژۆ کردو ئەو راهێنەرە لە داهاتوودا شیکەرەوە لەو کەناڵە دەکات.
مۆرینهۆ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە یانەی مانچستەریونایتد دوورخراوەتەوەو لە ئێستاشدا دەستبەکارەکانی دەکاتەوە.
کەناڵەکە ئاشکرای کردووە ئەو راهێنەرە لە خولی ئینگلتەراو جامی ئاسیای ٢٠١٩، شیکەرەوە بۆ یارییەکان دەکات.
یەکەم دەرکەوتنیشی لە ١٧-١- ٢٠١٩ دەبێت لە یاری قەتەر و سعودیە لە جامی ئاسیای ٢٠١٩.
دووەم دەرکەوتنی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە ١٩-١- ٢٠١٩ دەبێت لە یاری ئارسناڵ و چێڵسی لە خولی ئینگلتەرا.



PM:11:51:10/01/2019