ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە توشی دۆڕان هات


لە جامی شای ئیسپانیاو لە یاری چوونی قۆناغی شازدەدا، یانەی بەرشەلۆنە توشی دۆڕان هات و بە یانەی لیڤانتی ٢-١ شکستیهێنا.
یانەی بەرشەلۆنە هەریەکە لە میسی و سوارێزی یاریان نەکردو یانەی لیڤانتی بە دوو گۆڵی کاباکۆ و مایۆڕاڵ پێشکەوت و گێمی یەکەمی بە سودی خۆی بە کۆتاهێنا.
لە خولەکی ٨٥ی یاریەکە کۆتینیۆ گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە بە لێدانی پەنالتی کرد، بەڵام یانەیە لە کۆتایدا دۆڕاو شکستێکی تری لەم وەرزە توش هات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ناو یاریگا بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.





AM:01:29:11/01/2019