ڕوحانی: دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

 حەسەن روحانی لە میانی وتارێکیدا ڕایگەیاند  "بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆمان بەرهەممان هێناون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین".

لە ساڵیادی کۆچی دوایی ڕەفسەنجانیدا، ڕۆحانی وتارێکی پێشکەشکرد و سەبارەت بەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر ناوبراو وتی  "نە داردەستانی ساواک و نە جەلڵادەکانی کەسایەتیی نەیانتوانی ئەو بڕوخێنن. رەفسەنجانی یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە بێ هاوتاکانمان و ئێستا ئێمە لە نەبوونی ئەوداین".

ڕۆحانی سەبارەت بە ڕەفسەنجانی وتوشیەتی "ئەمە یەکێکە لە ئاڵۆزترین و ستراتیژیترین بابەتەکان لە جیهاندا، ئەوەی کە گرنگە دەستپێکردن و درێژەدان بە جەنگ نییە. ئەو کارانەی لە جەنگی ئابووریی و سیاسییدا ئەنجامیدەدەین، هونەر نیین. هونەری سەرەکی بریتییە لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیشتن بە ئەنجام".



AM:11:01:11/01/2019