پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی سێوێ‌و مناڵەکانی تەواوکردووە


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، راپۆرت و لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی سێوان قادر تەواوبوون و ئەوەی لەسەر شانی پۆلیسە هەمووی جێبەجێکراوە.

 سەرکەوت ئەحمەد وتبێژی پۆلسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی"، راپۆرتەکانی پزیشکی دادوەری، ئاگر کوژێنەوە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان تەواوبوون و هەموو لێکۆڵینەوە لە سووتانی سێوێ و مناڵەکانی لە چەمچەماڵ  خراونەتە بەردەم دادگا و دوا بڕیار لای دادگایە".

ئەو لە درێژەی لێدوانەیەکدای وتیشی " هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە خۆسوتاندنی سێوان قادر دەکەن، زانیاری و لێدوانی سەرچاوەی پۆلیس و دەزگا فەرمییەکان نین".
ناوبراو دەربارەی چالاکییە نوێکانیان ئاشکرای کرد فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٠ تۆمەتبار چۆتە بواری جێبجەێکردنەوە.



PM:03:35:12/01/2019