یەکێتی بەمەرج لەگەڵ پارتی کۆبونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مەرجی  ئازادكردنى كادیره‌كانیان کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستپێدەکەنەوە.

جەمیل هەورامی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاندووە، "پێنج كادیرمان له‌ سنورى پارتی زیندانیكراون تا ئەو كادیرانە ئازادنەكرێن، كۆبوونەوە ناكرێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ماڵپەڕی دواڕۆژی وتویەتی، کە  ئەوە مەرجی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیەتی بۆ ئەو كۆبوونەوەیەیان لەگەڵ پارتی".

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو پارتی و یەكێتی  لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئەو حزبە هەڵوەشاندەووە.


PM:07:48:12/01/2019