عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)
لەگەڵ محەمەدی برای چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.
ماڵپەڕی رۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بڵاویکردەوە، کە عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئورفا ڕایگەیاندوە، کە محەمەد ئۆجالان توانیویەتی بچێتە ئیمرالی و چاوی بە ئۆجالان بکەوێت.
وتیشی، چاوپێکەوتنەکە لەسەر ئاگاداربوون بووە لە ڕەوشی تەندروستی و ژیانی ئۆجالان وم هیچ پەیوەندییەکی بە گۆشەگیرییەوە نییە.
هاوکات پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند کە "ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان برای بەڕێز ئۆجالان چوەتە ئیمرالی و چاوی بە ئۆجالان کەوتووە".
هاوسەرۆکی گشتی هەدەبە وتوشیەتی،"من دەمەوێت ئەوە دەستنیشان بکەم کە تەندروستی ئۆجالان باشە و هەتا چەند ڕۆژێکی دیکە گەلەکەمان لە هەموو شتێک ئاگادار ئەکەینەوە".
ئەو دیدارە لە کاتێکدایە، کە دوایین چاوپێکەوتنی نێوان محەمەد ئۆجالان و عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦دابوو، لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورکیا ڕێگای بە هیچ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی نەدا سەردانی ئۆجالان بکەن، هەروەها له ٢٧ی تهمموزی ٢٠١١وه ڕێگه به دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لهگهڵ پارێزهرانی نەدراوە و تا ئێستا ٧٨٠ جار داواکاریی پارێزهران بۆ سهردانی ئیمڕاڵی ڕهتکراوهتهوه.
ئەو دیدارە دوای ئەوە دێت، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پلاتفۆڕمی ئازادی دژ به گۆشهگیریی سەر ئۆجالان ڕایگهیاند، له زیندانهکانی دهوڵهتی تورکدا دژی گۆشهگیریی سهر ئۆجالان، لانی کهم ٦٠٠ زیندانی مانیان له خواردن گرتووه و داوا دەکەن گۆشەگیریی سەر ئۆجالان هەڵبگیرێت.