هونەرمەندێكی دیاری كورد دەستگیركرا

شەوی ڕابردوو هونەرمەندی دیاری كورد و گۆرانیبێژ لە باكوری كوردستان، فەرھات تونج لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئەستەنبوڵ دەستگیركرا.

فەرھات تونج لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێكیدا ئەوەی بڵاوكردەوە، لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە فڕۆكەخانە دەستگیركراوە.

تونج لە لایەن پۆلیسی فڕۆكەخانەی ئەتاتوركەوە لە شاری ئەستەنبوڵ لە توركیا دەستگیركراوە.

لەكاتی دەستگیركردنی بە فەرھات تونج، پۆلیسی فڕۆكەخانە پێیانوتووە كە تۆ لە لایەن دادگاوە داواكراویت.

فەرھات تونج لەساڵی ١٩٦٤ لە ئۆڤاجیك لەدایكبووە، تەمەنی ٥٤ ساڵە، كوردی زازایە و خەڵكی دێرسیمی باكوری كوردستانە، هونەرمەندێكی دیاری كوردە، ساڵی ١٩٨٢ یەكەم ئەلبوومی لە ئەڵمانیا بڵاوكردووەتەوە، زیاتر لە ٢٠ ئەلبوومی گۆرانی و میوزیكی بڵاوكراوەی هەیە، لەساڵی ٢٠١٠خەڵاتی مۆسیقای ئازادی لە بەریتانیا پێبەخشراوە.


PM:12:53:14/01/2019