درەنگانێکی شەوی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ده‌ره‌نگانی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه هه‌موو رێوشوێنێكی بیمه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیدرالی له‌خۆگرتووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قه‌ره‌بووی ماددی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرێیانه‌ی فه‌وتاون له‌ماوه‌ی شه‌تداونی حكومه‌تدا.
ئه‌م یاسایه دوابه‌دوای شه‌تداونی حكومه‌ت هاته‌كایه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا و ده‌شێت ببێته زه‌مانه‌تێك بۆ هه‌ر كاتێكی تر كه حكومه‌ت تووشی شه‌تداون بێته‌وه.
تره‌مپ له‌كاتی ئیمزاكردنی یاساكه‌دا رونیكرده‌وه كه یاسای مامه‌له‌كردنی دادوه‌رانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیدرالی (حكومی) ساڵی 2019 ، داوای قه‌ره‌بوو بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ده‌كات كه كرێكانیان فه‌وتاوه، كاره‌كه‌یان له‌كیسچووه، یاخود مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه له‌ماوه‌ی داخستنی حكومه‌ت له22ی دیسێمبه‌ری 2018ه‌وه.
بەپێی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی فیدرالی كه مۆڵه‌تیان پێدراوه یاخود كاره‌كه‌یان له‌كیسچووه یان مووچه‌كه‌یان فه‌تاوه له‌و ماوه‌یه‌دا، قه‌ره‌بووی مووچه‌كانیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتریش حكومه‌ت بڕیاریدا بۆ پۆلیسی فیدرالی هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه كاره‌كه‌ی به‌جێنه‌هێشتبێت 500 دۆلار به‌خشی ده‌درێتێ.
رۆژی 15ی جێنیوه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گفتووگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه كرد و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندیان كرد و نێردرا بۆ تره‌مپ تا په‌سه‌ندی بكات.
به‌هۆی شه‌تداونی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه كه 26 رۆژه به‌رده‌وامه زیاتر له 500 هه‌زرا فه‌رمانبه‌ر مۆڵه‌تیان داونه‌تێ و 300 هه‌زار زیاتر به‌بێ مووچه له‌كاردان كه به‌شێكی زۆریان كارمه‌ندی فرۆكه‌خانه و پۆلیسی فیدرال-ین.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: زه واشتنگتن تایمز