بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدانی سلێمانی وارسی شەهیدان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدانی سلێمانی وارسی شەهیدان ئاگاداردەکاتەوە سبەی یەکشەممە ناونوسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە سەرجەم وارسی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکات سبەی یەکشەممە بەمەبەستی ناونوسین بۆ ئەنجامدامی فەریزەی حەج سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بکەن.

ئەوەش روونکراوەتەوە، دوای ناونوسین تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و سەرجەم پێداویستی و خەرجییەکانی حەجەکە لە ئەستۆی خۆیاندایە.


AM:11:21:19/01/2019