خشتەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2018ی فەرمانبەران و ئەم هەفتەیەش موچەی ئەم وەزارەتانەی لایخوارەوە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی بە "سپی راگەیاند ، سبەینێ یەکشەممە 20/1/2019 ئەم وەزارەتانە موچەکانیان وەردەگرن:

وەزارەتی_شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار
وەزارەتی كشتووكاڵ
وەزارەتی كاره‌با 
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
دیوانی‌_چاودێری‌ دارایی ‌
دەستەی مافی مرۆڤ ‌
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
دەستەی ده‌سپاكی 
ده‌سته‌ی ژینگه
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن
ده‌زگای گشتی کاروباری مین

هەروەها رۆژی دووشەممە - 21/1/2019 ئەم وەزارەتانە موچەکانیان پێدەدرێت:
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان 
ئەنجوومەنی وەزیران

سەرچاوەکە وتی رۆژی سێشەممە و چوارشەممە - 1/2019/ 23-22 خانەنشینانی سەربازی دابەش دەکرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە 24/1/2019 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت و خانەنشینانی مەدەنیموچەکانیان وەردەگرن.



PM:08:03:19/01/2019