خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2018ی فەرمانبەران و ئەم هەفتەیەش موچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی وەزارەتی دارایی بە "سپی" راگەیاند سبەی دووشەممە – 21ی كانوونی دووەمی 2019 موچەی (وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان ،ئەنجوومەنی وەزیران) دابەش دەكرێت

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە 23-22ی كانوونی دووەمی 2019 موچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەممە 24/1/2019 كۆتایی بە دابەشكردنی موچە دێت و خانەنشینانی مەدەنی موچەكانیان وەردەگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممە 20/1/2019 (وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتووكاڵ، وەزارەتی كارەبا ، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن، دیوانی‌_چاودێری‌ دارایی ، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی ، دەستەی ژینگه، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتی كاروباری مین) موچەیان وەرگرت.




PM:03:19:20/01/2019