نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە راگەیەندرا

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نەرمییەكی هەست پێكراو هەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، دەقێکی تایبەت بەگەنمی جوتیاران دانرا کە وەزارەتی دارایی پارەی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦) تەرخان بکات بۆ ئەوەی شایستەکانی جوتیارانی پیبدریت.

دەشڵێت، 
پرۆژە یاساكە لەرووی تێكستەوە تەواو بووە تەنها خاڵە ناكۆكەكان ماون  بڕیارە سبەینێ گفتوگۆی بكەین و لە ناویاندا موچەی هەرێم.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەوەشی نوسییوە، کە نەرمییەكی هەستپێكراو هەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە.

ئەو ئەندامە کوردەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەتەوەو پلانی سبەینێیان تاوتوێ کردووە، کە موچە خاڵی سورەو دەبیت بدرێت.



PM:08:56:20/01/2019