یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی هێنانی دی یۆنگی بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ راگەیاند


ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هێنانی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی لاوی هێڵی ناوەندی یانەی ئەجاکسی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردەوە، دی یۆنگ بۆ ماوەی ٥ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان کردووە بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ و لە هاوینی داهاتووش پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.
بەرشەلۆنە توانی پێش هەریەکە لە یانەکانی  پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی بکەوێت و ئەو یاریزانە تەمەن ٢١ ساڵە بەدەست بهێنێت.
دی یۆنگ یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەنداو یانەی ئەجاکسەو ئێستا یەکێکە لە ئەستێرە لاوە دەرکەوتووەکانی جیهانی تۆپی پێ و داهاتوویەکی گەورە چاوەڕوانی دەکات.



PM:08:58:23/01/2019