چوار تیمی کەناڵی ئێن ئاڕتی لەکاتی روماڵی گواستنەوەی بریندارانی ئەمڕۆی روداوەکەی شیلادزێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی کانونی دووەم هێزە ئەمنییەکانی دهۆک و شیلادزێ هێرشیان کردە سەر چوار تیمی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، کە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و لە شیلادزێ ڕووماڵی گواستنەوەی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شێلادزێیان دەکرد بۆ نەخۆشخانەکە.
ئەوەشخراوتەڕوو، کە ئەو چوارتیمە لە شێلادزێ و دهۆک لەکاتی سەرقاڵیان لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی دهۆک و لە شیلادزێ دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەمە لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومانكردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو، دواترژمارەیەک لە خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت،بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و 10ی دیکەش برینداربوون.