ڤیدیۆیەکی هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی دەبێتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ڤیدیۆیەکەی چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، د. ئاشتی هەورامی دەبێتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قسەو باسێكی زۆری لەسەر دەکرێت.

لەو ڤیدیۆیەدا چراخان رەفیق لە ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرز دادەبەزێت و دواتر دەچێتە ناو فڕۆکەیەکی بچووکەوە، هەوادارامی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیار دەکەن، ئایا ئەو فڕۆکەیە موڵکی خۆیەتی؟ یان بەکرێ گرتوویەتی، ئایا کێی لەگەڵدایە، ئایا لە کوردستانە، یان لەدەرەوەی وڵات.

چراخان رەفیق کەخەڵکی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانین، چەند ساڵێکە خەریکی بزنسە، بەڵام لە ساڵی 2016 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بەهۆی دۆسیەیەکی گەندەڵیەوە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ەوە  سەرلەنوێ لە میدیای پارتی یەوە دەركەوتەوە، دواتر وەک یەکەمین ژنە بازرگانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. 

ئەو ماوەی چەند ساڵێكە لە ئاشتی هەورامی جیابۆتەوە، پار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین هێرشی کردە سەر هاوسەرەکەی پێشووی.



AM:11:00:28/01/2019