سعودیە...بەهۆی لافاوەوە ۱۲ کەس خنکان

بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی چوار ڕۆژە وڵاتی سعودییەی گرتووەتەوە ١٢ کەس خنکاون و زیاتر لە ۲۰۰ کەسی دیکەش ڕزگارکراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی سعودییە کە بە "واس" ناسراوە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا چەند قوربانییەک کەوتوونەتەوە.

ئاژانسەکە راشیگەیاند، زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییان و ناوچەکان کەوتووە، لە هەرێمی تەبوکی باکوری ڕۆژئاوای سعودییەدا ١٣٧ کەس لە مەترسیی لافاو ڕزگارکراون.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ڕیازیش، یەکێک لەو کەسانەی لە لافاوەکەدا خنکاوە هاوڵاتی سودانە.



 


PM:07:27:30/01/2019