بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەوری دەبێت و لە هەندێک ناوچەش باران دەبارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور و هەوری تەواو دەبێت.