ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان عەلی باپیر داوای چارەسەرکردنی
کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەشلێت، کۆمەڵ به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ره‌كان.
کۆبونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر کۆتایی هات و لەدوای کۆبونەوەکەش ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،عەلی باپیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا باسمان لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرد".
هەروەها بەپێویستی زانی هەرچی زوە کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێن و وتی، "ئومێدمانوایه لایه‌نه‌كان له‌مه‌ودوا به‌رپرسانه‌تر پێكه‌وه مامه‌ڵه‌بكه‌ین و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن پێكه‌وه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، هەروەها کۆمەڵی ئیسلامی به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ره‌كان".
عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشکرد، "پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان وادەکات زیاتر بەرپرسیار بێت بەرامبەر بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان".
ئه‌میری كۆمه‌ڵ هەروەها باسی لەوەکرد،" تێكدان هه‌میشه خراپه، ئێمه وه‌كوو كۆمه‌ڵ ده‌زانین پارتی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له خه‌باتدا و ئێستاش پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌یه و ده‌بێت به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه".
هاوکات فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی لە کۆنگرەکەدا "وه‌ك پارتی پێمانوایه ده‌بێت هه‌موان بیرله‌وه‌بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌مانكردووه، ئه‌مڕۆ بیكه‌ین، شت كراوه، به‌ڵام هه‌موو شتێك نه‌كراوه و ده‌بێت بیكه‌ین. بۆیە ده‌بێت له‌مڕۆوه وه‌كوو هه‌موو حیزبه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵكیش ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه".
وتیشی، دوێنێ به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر كاك نێچیرڤان و كاك قوباد و تیمه‌كه‌ی بوو، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر كاك مه‌سرور و تیكمه‌كه‌ی ده‌بێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی باسی لەوەشکرد، "ئێمه قه‌رزارى خه‌ڵكین و ده‌بێت نه‌هامه‌تییه‌كانیان نه‌هێڵین، له كێشه‌كانیشدا راگه‌یاندن ده‌توانێ رۆڵی باش ببینێ".