د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێرای فیدرال ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٤|٢|٢٠١٩ یاسای بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد.
بەگێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆمار کە وێنەیەکی تایبەت بۆ "سپی" هاتووە یاسای بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا، دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق و ده‌ستكردن به قۆناغی بونیادن و ئاوه‌دانكردنه‌وه كرده‌وه، هاوكات هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له گشت قۆناغه‌كاندا به‌رز نرخاند له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه و پێداچونه‌وه و گفتوگۆكردن له باره‌یه‌وه.