مریەم فارس بۆ کوڕەکەی: تۆ خۆشی ژیانمی

خانمە هونەرمەندی لوبنانی ناسراو میریام فارس، لە یادی لەدایکبوونی کوڕەکەیدا دەڵێت "تۆ خۆشی ژیانمی".

بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کوڕەکەیەوە (جایدن) میریام فارس لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بە وێنەیەکی نوێی لەگەڵ کوڕەکەیدا دەڵێت "بچکۆلەکەم پێم دەڵێت ماما، من خۆشمدەوێیت بەبێ سنور، تۆ هۆکاری خۆشبەختی ژیانمی، ژیان خێرا دەڕوات، بچکۆلە بوویت لە ئامێزمدا و ئێستا تەمەنت سێ ساڵە".

لەسەرەتاوە میریام فارس چەند وێنەیەکی کوڕەکەی بڵاوکردەوە، دواتر لەسەر داوای خێزانەکەی بەهۆی ئەوەی کوڕەکەی نەبێت بە چاوەوە، وێنەکانی شاردەوە.

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیکی و سەرنجڕاکێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ”، لەساڵی 1983 لەدایکبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی ئەمەریکی کردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی کامێرا و میدیاکان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێک بەناوی جایدن.



PM:05:10:06/02/2019